Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
برۆکسڵ
بەڵجیکا مۆڵەتی خۆپیشاندانی بە لایەنگرانی پەکەکە دا بە بۆنەی یەکەمین ھێرشی خوێناوی پەکەکە لە رێکەوتی ١٥ی ئابی ١٩٨٤.
لایەنگرانی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی یەکەمین ھێرشی پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٤ کە لە شارۆچکەی ئەروحی سەر بە سێرت و شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە ھەکاری دوو سەربازی تورکیا کوژران، خۆپێشاندانیان ئەنجامدا.
لە خۆپێشاندانەکەدا بە ھەڵگرتنی ئاڵای پەکەکە، داوای رزگارکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرا.
بەرپرسانی شارەوانی برۆکسڵ، رایگەیاند کە تەنھا رێگەیان بە کۆبوونەوەی لایەنگرانی پەکەکە داوە بەڵام مۆڵەتیان بە پێشکەشکردنی وتار یان خوێندنەوەی راگەیەندراو نەداوە.
ھەرچەندە پۆلیس بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو خۆپێشاندانە بێ مۆڵەتە، بەڵام خۆپێشاندانەکە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر بەردەوام بوو.