Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: " ئەم پارتە لەوانەیە پارتێکی ١٥ ساڵی بێت، بەڵام دۆزی ئەندامەکانی ئەو پارتە دۆزێکی ھەزار و ٤٠٠ ساڵیە. ئەندامەکانی ئەم پارتە نوێنەرانی ئەمڕۆی بەرەنگارین لە جوگرافیای ئانادۆڵو. ئەوەی کە ئاک پارتی داھێناوە، فەتحی ئیستانبوڵ، جەنگی سەربەخۆ، ١٥ تەمووز و گیانی گشت قۆناغەکانی دیکەیە کە ئەم گەلە شانازی پێوە دەکات".
ئەردۆغان بە بۆنەی ١٥یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاک پارتی، بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس وتارێکی بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەپێش ناوەندی گشتی ئاک پارتی لە شاری ئەنقەرە پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەو وەک سەرۆکی گشتی دەستەی دامەزرێنەری ئاک پارتی ناچاربووە لە رێکەوتی ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ پەیوەندی یاسایی لەگەڵ ئەو پارتە کۆتايی پێ بھێنێت. راشیگەیاند کە ئەو ھاوڕێیەتی لەگەڵ ئەو کەسانە کۆتایی پێ نەھێناوە کە لەسەر ھەمان رێگا خەباتی خۆیان کردووە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لە دوای ئەوەی لە زیندان ھاتووەتە دەرەوە راستەوخۆ دەستی کردووە بە خزمەتکردنی گەل. بەم پێیەش لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ خەڵک دەسەڵاتی بەرێوەبەردنی وڵاتی بە پارتەکەی داوە.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەم پارتە لەوانەیە پارتێکی ١٥ ساڵی بێت، بەڵام دۆزی ئەندامەکانی ئەو پارتە دۆزێکی ھەزار و ٤٠٠ ساڵیە. ئەندامەکانی ئەم پارتە نوێنەرانی ئەمڕۆی بەرەنگارین لە جوگرافیای ئانادۆڵو. ئەوەی کە ئاک پارتی داھێناوە، فەتحی ئیستانبوڵ، جەنگی سەربەخۆ، ١٥ تەمووز و گیانی گشت قۆناغەکانی دیکەیە کە ئەم گەلە شانازی پێوە دەکات".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەم پارتە، پارتی ستەملێکراونە. بەم پێیەش ئەرکی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی ئێوە. تا ١٥ی تەمووز لە ھەوڵی خزمەتکردنی گشت تورکیا بووین بەھێزی ئەو دەنگانەی کە دەنگدەرانی ئاک پارتی داویانە. بەڵام لە دوای ١٥ی تەمووز ئەگەر دەنگتان دابێتە ھەرچی پارتێک، ئیتر بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر گشت گەلی تورکیا ھەیە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئیتر وەکو پێش قۆناغی ١٥ی تەمووز ھەڵسوکەوت ناکەن. زیاتر گوتیشی: "ئیتر وەک قۆناغی پێش ١٥ی تەمووز ھەڵسوکەوت ناکەین. منیش وا ھەڵسوکەوت ناکەم. ھەڵبەتە ئاک پارتیش وەک دەسەڵاتداری ١٤ ساڵ بەم شێوەیە ھەڵسوکەوت ناکات. ھەروەھا پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لەو باوەڕەدام بەم شێوە دەبن. ھیوادارم گشت دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و راگەیاندنیش لەگەڵ ھەمان بۆچوون دا بن".