Mohammed Baqi Hussein
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه، ئه‌وروپا وه‌ك پێویست پشتگیریی توركیای نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت رووداوەکەشی به كه‌م زانیووه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دوا.چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، توركیا له‌ڕێگه‌ی بوونه ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هێنده هه‌وڵ بۆ جێبهێكردنی مه‌رجه‌كان ده‌دات، هیچ وڵاتێك هێنده هه‌وڵی نه‌داوه، به‌ڵام توركیا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تی و رێگری ده‌بێته‌وه.
چاوشئۆغڵوگوتی: "له‌خۆم ده‌پرسم، ئێمه چ تاوانێكمان ئه‌نجامداوه؟ بۆچی ئه‌م دوژمنایه‌تییه‌ی توركیا له‌ئارادایه؟ سەیری رێككه‌وتنی تایبەت بە پرسی په‌نابه‌ران بكه‌ن. رێككه‌وتنمان هه‌یه بۆ به‌خشینی هه‌موو هاووڵاتیانی توركیا له ڤیزه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا. كاتێك باس له‌مانه ده‌كه‌م، ده‌بینم هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستبه‌جێ تووڕه ده‌بن. ناكرێت توركیا هه‌موو مه‌رجه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكات به‌ڵام توركیا له‌به‌رانبه‌ردا هیچی ده‌ست نه‌كه‌وێت".
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ناردنیان به‌شێوه‌ی فه‌رمی و له‌به‌رامبه‌ردا به‌خشینی هاووڵاتیانی توركیا له ڤیزه چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و نایه‌وێت له‌ئێستاوه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و گوتی: "ئه‌وه روونه، یان ده‌بێت پێكه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ین، یان پشتگوێی بخه‌ین".