Murat Kaya,Muhammed Enes Can,Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوە كه كارمه‌ندی کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا لە ئیستانبوڵ، مه‌تین تۆپزو كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له فه‌تۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له رۆژانی 30ی ئهیلوول و 2 و 3ی تشرینی یه‌كه‌مدا چاوی كه‌وتووه به پارێزه‌رانی كه سه‌لمان عهلیباش و خالید ئاكالبن و، ئه‌وه‌یش تۆمار كراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له 25ی ئه‌یلولدا به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و ده‌ستگیركردنی مه‌تین تۆپزوی گومان‌لێكراو، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی بریاری ده‌ستگیركردن، پشكنین و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراوی ده‌ركردووه و، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بریاره‌شدا شه‌وی هه‌مان بهروار گومانلێكراوه‌كه له ماڵه‌كه‌ی له كادیكۆی ده‌ستگیركراوه. له ئه‌نجامی پشكنینی خانووه‌كه‌ی سێ ئامێری مۆبایل لە جۆری ئایفۆن، سامسونگ و بلاكبیری گومانلێكراوه‌كه، له‌گه‌ڵ سیم كارتێك، سێ فلاش میمۆری، یەک هارد دیسک، کامێرایەک، سیدیه‌ك و دیڤیدیه‌ك و، لاپتۆبێك ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و، لێكۆڵینهوهکانیش درێژه‌ی هه‌یه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربووه، گومانلێكراوه‌كه له رۆژانی 30ی ئهیلوول و 2 و 3ی تشرینی یه‌كه‌مدا چاوی كه‌وتووه به پارێزه‌رانی سه‌لمان عهلیباش و خالید ئاكالب.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه مه‌تین تۆپزوی گومان‌لێكراو دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ره‌تا له مه‌تریس ده‌ستبه‌سه‌ربووه، پاشان گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی داخراوی سیلیڤری و، تاکو ئێستا له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ره.