ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەرلەمانی تورکیا لە کاتی گفتوگۆکانی بودجەی ساڵی ٢٠١٤ دا، لە بارەی هەلومەرجی تازەی وڵاتەکەی گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "پێش ئەوەی ئاکپارتی بێتە سەر دەسەڵات، حکومەت لە تورکیا حکومەتێکی گەندەڵ بوو، کاری هەر قدەدغە کردن بوو. خەڵک نەدارو دوست کورت بوون، باو و باپیرانمان زوخاوی زۆریان چەشت، ژیانیان بەڕێکرد بە هەژاریی لە گەڵ دەسەڵاتێکی گەندەڵداک بەڕاستی ئەوان شایستەی ئەو ژیانە نەبوون."
گە سەر ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە ١١ ساڵی رابردوو پێش هاتوون، ئەردۆغان گوتی:"گۆڕانکاریی زۆر هاتۆتە ئاراوە لە تورکیا. خوازیارم گەلەکەمان ئەو دەست کەوتانەی بە دیهێنراون لە بیر نەکەن. پێان دەڵێم ئەو ١١ ساڵە تەنیا دەستپێک بووە بۆ پرۆژەکانمان."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، ئەردۆغان ستایشی ئاژانسی ئانادۆلوی کرد و گوتی: "ژمارەی نوێنەرایەتی تورکیا لە دەرەوە گەیشتۆتە ٢١٩ جۆر، بێجگە لە نوێنەرایەتیی دەوڵەت پەیمانگەی یونس ئەمرە، ئاژانسی ئانادۆڵو، تی ئاڕ تیک ھێڵی ئاسمانیی تورکیا، نووسینگەو نوێنەرایەتییان هەیە و هەوڵی گەشە پێدانیان دەدەین. ئێوە دەزانن لۆگۆی ئاژانسی ئانادۆڵو واتەی دڵگەرمی، برایەتی، دۆستانی سیتەم لێکراون دەبەخشێ."