Ramal Mahmood
30 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
هۆزە کوردەکان رایانگەیاند، کە ئامانج لە پڕوپاگەندەی "پێدانی قەرز بە ژمارەیەک هۆزی کورد لەلایان ئینگیلزەکانەوە"، لاوازکردنی متمانەی هۆزە کوردەکان و تێکدانی هاوسەنگییە لە ناوچەکە. دەنگۆیەکی ترسناک و ناپاکانەیە بۆ لێدان لەو رۆحە برایەتییەی تورک و کورد کە لە ١٥ی تەمووز نیشانیاندا.
نوێنەری ٥٠ هۆزی کورد لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتەوە هاتنە ئەنقەرە و لەبەردەم یەکەم تەلاری پەرلەمان لە ئوڵوس گوتارێکیان پێشکەش کرد، کاردانەوەیان لە بەرامبەر پڕوپاگەندەی جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی نیشتیمانی کۆڵۆنێڵی خانەنشین حەسەن ئەتیللا ئوغور کە گوایە "ئینگلیزەکان قەرزیان بە ژمارەیەک هۆزی کوردی داوە" نیشاندا.
گوتارەکە بەناوی هۆزەکانەوە لەلایەن ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی جەهەپە و پاڵێوراوی پێشووی ئاکپارتی بۆ پەرلەمان ساڤجی سایان پێشکەش کرا.
سایان گوتی: "ئەو پڕوپاگەندە ناژیرانە، بێئەدەبانە، بێڕەوشت و نابەرپرسانەیە راستینەی کۆمەڵناسی کۆمەڵی کوردی کە هۆزەکانن تۆمەتبار دەکات. وەک ئەندامانی خێزان و هۆزەکانی کورد ئەو پڕوپاگەندانە بەهەموو جۆریک رەتدەکەینەوە کە لەمەوبەریش بە مەبەست هاوشێوەی ئەوە هەمان هزري قێزەون سووکایەتی بەکۆمەڵی کوردی کردووە و هێرشی کردۆتە سەر. ئیدانەی ئەو کەسانەش دەکەین کە ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەکەنەوە".
سایان ئاماژەی بەوە دا کە وەکو هەموو گەلانی جیهان هۆز و خێڵەکان راستەقینەیەکی کۆمەڵگای کوردین، ئەوەشی خستەڕوو کە نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر کورد و تورک برایانە لە شەڕی ئازادیدا لەیەک سەنگەر بۆ ئازادکردنی ئەم وڵاتە جەنگان و ئەوان "پەراوێزخراوەکانی وڵات" نین، بەڵکو لە پێکهاتە بنەڕەتی و دامەزرێنەرەکانن.
ناوبراو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە دوای ساڵی ١٩٢٤ەوە لەلایەن رژێمی وەک ئەو کەسانەی ئەو پڕوپاگەندەیان کردووە کوردان دووچاری پەراوێزخستن بوونەتەوە و نکۆڵینان لێکراوە و تووشی پاکتاوی رەگەزی بوون، گوتیشی: "ئەو رەوشە بووە سەرچاوەی درووستکردنی پرسی مۆدێرنی کورد. ئامانجی ئەو عەقڵیەتە چی بووە لە دوورخستنەوەی سەرۆک هۆزەکانی کورد لەپێشەنگایەتی جەنگی ئازادی، ئامانجی ئەو پڕوپاگەندەکارانەش هەمان شتە".
هەروەها گوتارەکە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی گەڤاشی سەربە پارێزگای وان سینان هاکان-ەوە بەزمانی کوردی خوێنرایەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی هاریکاری و راوێژکاری ئیزۆلی دیاربەکر بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژەی بەوە دا کە هۆزەکەی ئەوان نزیکەی سێ ملیۆن کەسە لە ٢٢ پارێزگای تورکیا دەژین و گوتی: "لە رابردووشدا بەهەمان شێوە ئەو پڕوپاگەندنە هەبوون. دەیانگوت هۆزەکانی کورد هاوکاری داراییان لە ئینگلیزەکان وەرگرتووە. باوباپیرانمان رێیان لەوە گرت. بەو جموجۆڵە باوەڕپێنەکراوانەیان ئەوانیان لە وڵات وەدەرنا".
نەوزاد ئۆزتوک کە ئەندامی هۆزی درەژانە کە یەکێکە لەهۆزە هەرە گەورەکانی ماڵاتیا، ئاماژەی بەوەدا کە قبوڵناکەن ئەو درۆ و بەدگۆییانە بۆ هۆزە کوردەکان هەڵببەسترێن.
هاووڵاتییەکیش بەناوی ئەسمان تورکەر پشتگیری خۆی بۆ گوتارەکەی هۆزە کوردییەکان دەربڕی و گوتی: "تازە لە حەجەوە هاتوومەوە. ئەگەر رەوشێک روو دەدا بە راکە راکە دەگەمە ئەو جێیە. لە حەج لەگەڵ خوشک و برا کوردەکانم پێکەوە نزمان دەکرد. لەدەوری کەعبە بۆ وڵاتەکەمان گریاین".