Mohammed Baqi Hussein
30 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
باتمان
شاره‌وانی باتمان كه یه‌كێكه له‌و 28 شاره‌وانییه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه قه‌ییومیان بۆ دانرا، ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان هه‌رله قیرتاوكردنه‌وه، نویكردنه‌وه‌ی شۆسته‌كان و چه‌ند كارێكی دیكه‌وه كردووه.
جێگری پارێزگاری باتمان ئه‌رتوغ شه‌وكه‌ت ئاكسۆی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌ی وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وه‌ك قه‌ییوم له شاره‌وانیی باتمان دامه‌زرێنرا، دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند تا 15ی تشرینی دووه‌م هیچ رێگایه‌كی قیرتاونهكراو له‌شاره‌كه‌دا نه‌هێڵێت، ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی كاره‌كان كردووه.
كاری تیمه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره هونه‌رییه‌كانی شاره‌وانی هه‌ر له قیرتاوكردنه‌وه تا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته‌كان و چه‌ندین كاری دیكه‌ی رێگاوبان به‌رده‌وامه.
ئاكسۆی رایگه‌یاند تیمه‌كانی شاره‌وانی له هه‌شت گه‌ڕه‌كدا له‌كاركردندان و كاری پێویست ئه‌نجامدراوه بۆ به‌كارهێنانی 100 هه‌زار ته‌ن قیر بۆ قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه و به‌كاره‌كانیان هه‌وڵده‌ده‌ن باتمان بكه‌نه شارێكی نموونه‌یی.