Rewa Mahmut Hasan
07 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
ماردین
لە شارۆچکەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین، ١٣٢ بۆمبی چێنراو پوچەڵ کرانەوە و لەناو بران.
دوای ئەوەی لە نێوان ١٤ی ئادار تا ٣ی حوزەیران ئۆپەراسیۆن دژ بە پەکەکە لە شارۆچکەکە بەردەوامی هەبوو لە ئێستادا تیمەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی شارۆچکەکە لە بۆمبی دەست کرد کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە لە ناوچەکە چێنراون.
بەپێی زانیاریەکان لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٤٩٥ چەکداری پەکەکە کوژراون و ٥١٥ بەربەست لابراون و هەزار و ٢٥٦ بۆمبی دەستکرد لە ژمارەیەک گەڕەکی شارۆچکەکە لەلایەن تیمە پسپۆرەکان، پوچوڵ کراونەتەوە.