Abdullah Shukur
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
بوینس ئایرس - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی لووتکەی سەرکردەکانی G-20 لە وڵاتی ئەرژەنتین دەستیپێکرد.
کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی ئەردۆغان لە ھۆڵی پێشانگای کۆستا سالگوێرۆ ئەو شوێنەی کە لووتکەکەی تیادا بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەی ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ کاتژمێر ٠٨:٣٥ ی ئێوارە دوور لە چاوی کامێراکان دەستیپێکرد.