Abdullah Shukur
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند، " (تورکیا و رووسیا)، بەرەوپێشوەچوونی زۆر گرنگمان لە ھەماھەنگی کردنی یەکتر تۆمار کردووە. لە دوای کۆبوونەوەکەی ئیستانبوڵیش پەیام و ئاماژەی زۆر جوان لەبارەی ئەو بەرەوپێشچوونە دەبیستین".
ئەردۆغان و پوتین لە ھۆڵی پێشانگای کۆستا سالگوێرۆ ئەو شوێنەی کە لووتکەی G-20 ی تیادا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە.
پوتین خۆشحاڵی خۆی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان لە چوارچێوەی لووتکەکەدا دەربڕی و گوتی: "ماوەیەک پێش ئێستا دەرفەتی ئەوەمان ھەبوو کە لە ئیستانبوڵ کۆببینەوە. پێکەوە پرسی تەواوبوونی بونیاتنانی بەشی دەریایی تەوژمی تورکیامان پیرۆز کرد".
پوتین جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا وەک ھاوبەشێکی رووسیا سەلماندوویەتی کە چەندە متمانەپێکراوە لە پرسەکانی سیاسەتی دەرەکی و راشیگەیاند کە ھەماھەنگی ھەردوو وڵات لە زۆر بواری جیاواز بەردەوامە.
پوتین گوتیشی: "لە سەرەتادا ئەم پڕۆژەیە (بەشی دەریایی تەژومی تورک)، سوودی زۆر بۆ ئابووری نەتەوەیی و ئاسایشی وزە دەبێت. ئەمە نەک تەنھا بۆ ئێمە بەڵکو بۆ گشت ئەورووپا جێگەی باسە. لەلایەکی دیکەش ھەماھەنگیمان لە زۆر بواری جیاوازدا بەردەوامە. زیادبوونێکی سەقامگیرانە لە پەیوەندی بازرگانیمان لە ئارادایە. ئەمەشمان ھەم لە ساڵی رابردوو ھەمیش ئەمساڵ بینی. ئەم کۆبوونەوەیە وەک ئاماژەی ھەماھەنگییەکی ئەرێنی نێوانمان دەبینم. ماوەیەک پێش ئێستا دەرفەتی ئەوەمان ھەبوو کە لە ئیستانبوڵ (لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان) کۆببینەوە. پێکەوە پرسی تەواوبوونی بونیاتنانی بەشی دەریایی تەوژمی تورکیامان پیرۆز کرد".