Abdullah Shukur
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
بوینس ئایرس - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە میانی لووتکەی G-20 کۆتاییھات.
کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی ئەردۆغان لە ھۆڵی پێشانگای کۆستا سالگوێرۆ ئەو شوێنەی کە لووتکەکەی تیادا بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەش کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و پوتین بەڕێوەچوو و ماوەی کاتژمێرێکی خایاند.
ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، فاتح دۆنماز و وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری بازرگانی، روخسار پەکجان و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکی میت، ھاکان فیدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.