Hejar Reshid
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
كه‌ركووك - AA
به‌رپرسى ميحوه‌رى هێزه‌كانى پيشمه‌رگه له رۆژئاوای كه‌ركووك، دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌ياند "پلانمان هه‌يه بۆ ئازادكردنى حه‌ويجه و ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى له باره‌ى دواكه‌وتن و كه‌ى ده‌ست پێده‌كات نامانه‌وێت پێش وه‌خته زانيارى بڵاوبكهينهوه و ئه‌و گوتانه‌ى باسى لێوه ده‌كرێت بۆ كاته‌كه‌ى تا رادهيهك دروست نين به‌ڵام پێشتر گفتۆگۆ كرا كه چه‌ند هێز به‌شدارى بكات و كه‌ى رزگارى بكه‌ين. ئێمه له ميحوه‌رى رژئاوای كه‌ركووك به شێوه‌يه‌كى روون گوتمان لێره ئاماده نين هێزى پێشمه‌رگه تێكه‌ڵى هيچ هێزێك بكه‌ين بۆ گرتنه‌وه‌ى حه‌ويجه هه‌ر كهسێكيش ده‌يه‌وێت له ده‌ورووبه‌رى حه‌ويجه شوێنى ديكه زۆر هێز بچێته بۆ هێرشكردن له‌وێوه نه‌ك لاى ئێمه".
کەمال کەرکووکی گوتى: "پێش ماوه‌يه‌ك هه‌ندێك له هێزى حه‌شدى شه‌عبی ويستيان بێن لێره‌وه له رۆژئاوای كه‌ركووكه‌وه به‌شدارى شه‌ڕ بكه‌ن ئێمه له به‌ر زۆر هۆكار پێمان دروست نه‌بوو ئه‌و هێزه بێته سنووره‌كه‌مانه‌وه يه‌كێك له‌و هۆكارانه ئه‌وه بوو با له‌و سنووره‌ى كه هێزى خۆيانى لێيه هێرشى حه‌ويجه بكه‌ن بۆچى لێره‌وه ده‌يانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ن".
به‌رپرسى ميحوه‌رى هێزه‌كانى پيشمه‌رگه له رۆژئاوای كه‌ركووك گوتىشی: "ئێمه بۆ هه‌ر بڕيارێك چاوه‌ڕوانى بڕياره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين هه‌ر كاتێك فه‌رمانمان پێ بكات به‌دڵنيايه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ين به‌تايبه‌ت بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى هه‌ر شوێنێكى كوردستان چونكه حهويجهش قه‌زايه‌كى كوردستانه و هه‌موو شوێنێكى كوردستان گرنگه كه له ده‌ستى داعشى دهربهێنين. ئه‌و هێزه و چه‌ك و ژماره‌يه‌ى كه به‌شدارى له حه‌ويجه ده‌كه‌ن ئه‌مانه نهێنى سه‌ربازين و باس ناكرێن ".
ئه‌و گوتى: "ئامادهكاريمان كردووه بۆ ئاواره‌كان بۆ نموونه ئێستا نزيكه‌ى 700 هه‌زار ئاواره به ته‌نها له شارى كه‌ركووك هه‌يه جگه له هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌يره به‌لامانه‌وه له خواره‌وه هاوكارنين له‌گه‌ڵمان چونكه پێشتر پێمان گوتوون ئه‌وه‌تا ئه‌م ئاوارانه هاتوون و له به‌غدا يان له شوێنێكى ديكه‌ى عه‌ره‌بى كهمپيان بۆ بكه‌نه‌وه كه‌چى وه‌ڵاميان نه‌بووه. له شه‌ڕى ئازادكردنى حهويجهيش هه‌ر كه‌سێك دێت چێكراوه بۆ ئه‌وانه‌ى ئێستا لێره‌ن هه‌مان شتيان بۆ ده‌كرێت".
له باره‌ى چالاكييه‌كانى داعشه‌وه كه‌مال كه‌ركووكى ده‌ڵێت "داعش شانه‌ى نوستووى هه‌يه له ناوچه‌كه و هاوكاريشيان ده‌كرێت پێشتر ئێمه ژماره‌يه‌كى زۆرمان له‌و شانه نوستوانه ده‌ستگيركرد و ئه‌وانه له ناو شارى كه‌ركووك و گوندهكانيش شانهيان هه‌يه ته‌نها هه‌وڵى تێكده‌رانه ده‌ده‌ن ده‌نا ناتوانن وه‌كو ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تا هێرشيان ده‌كرد شوێنيك كۆنترۆڵ بكه‌ن ئه‌وان ئامانجيان تێكدانه و هيچى ديكه و داعش زۆرى نه‌ماوه و ته‌واو ده‌بن ته‌نها وه‌كو بيرۆكه له‌و بڕوايه‌دا بوونى ده‌مێنێت له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێكيش نابێت مه‌ترسيه‌كانى داعش له به‌رچاو نهگرين به‌رده‌وام ئامادهكاريمان هه‌يه بۆ هه‌ر هێرشێك و هه‌ر كاريكى نه‌خوازراو.
كه‌مال كه‌ركووكی باسى له هاوكاريهكى ئه‌مريكا كرد و گوتى: " له رووى فڕۆكه و ئاسمانه‌وه تهنسيقمان زۆرباشه كاره‌كانيان به تهكنهلۆجياي زۆر باش ده‌كه‌ن بۆمان به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ى له هه‌ڵمه‌ته راگه‌ياندنه‌كان هه‌يه به‌و شێوه‌يه نيیه".
له باره‌ى هه‌بوونى داعش له حه‌ويجه كه‌مال كه‌ركووكی گوتى: "داعشى تێدايه و مه‌ترسين بۆ سه‌ر هاووڵاتيیان و ئيداره‌ى ئه‌م شاره و پێوسته ئه‌وان دوور بخه‌ينه‌وه له ناوچه‌كه چونكه ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ كوردستان زۆر گرنگه من ده‌ڵێم داعش نامێنێت له خاكى كوردستان ئه‌وه‌تا ئێستا سه‌ركرده‌كانى داعش له عێراق هه‌ڵدێن بۆ سووريا و ليبيا و شوێنى ديكه ئێستا له ناوچه‌ى حه‌ويجه به‌رپرسه پله باڵاكانيان ده‌ڕۆن به‌س چهكداريان ماوه‌ته‌وه له‌وێ و نامانه‌وێت هه‌ندێك زانيارى باس بكه‌ين چونكه له سه‌رچاوه‌ى خۆيانه‌وه زانيارى ورد و دروستمان ده‌ستكه‌وتووه له رووى هێز و ژمارهيانهوه".
له باره‌ى گرتنى چاوه‌ڕوانى چى ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌ڵێت "ئێمه گوتمان ئاماده‌ين له سه‌ر ته‌نسیقى ميحور و ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پيشمه‌رگه بڕيارى كۆتايش بۆ رێزدار مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه هه‌ر ئازادى ده‌كه‌ين ئه‌گه‌ر پێش مووسڵ بێت ياخود بكه‌وێته دواى مووسڵه‌وه ده‌بێت داعش دوور بخه‌ينه‌وه".
له باره‌ى جموجۆڵى داعش له حه‌ويجه گوتى: "ئێستا ئه‌وان خه‌ريكى دانانى بۆمبى چێنراون له هه‌موو شوێنيك بۆ نموونه له نزيك ستوونی كاره‌با و له شوێنى كشتو‌كاڵى و ناو ماڵ و له‌سه‌ر رێگه‌كان ته‌نانه‌ت گه‌يشتونه‌ته ئه‌وه‌ى له ناو ژوورى دانيشتن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن جيا له‌وه‌يش ئاماده‌كاری زۆريان بۆ قه‌ناس بهدهستهكانيان كردووه كه له كاتى هێرش بۆ حه‌ويجه چۆن به‌رگرى بكه‌ن جگه له‌وه‌يش ئاماده‌كارى بۆ كارى خۆكوژى ده‌كه‌ن ئه‌وان ته‌نها ده‌يانه‌وێت زيان بگه‌يه‌نن".