فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسی لە میسر کەوتەخوارەوە
فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسی لە جۆری "مێگ ٢٩" لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاھێنان لە میسر کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەش بەھۆی سیستەمی خۆھەڵدان لە رووداوەکەدا رزگاری بووە.
Moskova
مۆسکۆ - AA
فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسی لە جۆری "مێگ ٢٩" لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاھێنان لە میسر کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەش بەھۆی سیستەمی خۆھەڵدان لە رووداوەکەدا رزگاری بووە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ھۆبەی راگەیاندنی کۆمپانیای فڕۆکەی یەکگرتووی رووسی بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسی لە جۆری "مێگ ٢٩" لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاھێنان لە میسر کەوتەخوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کاری پێویست لەبارەی رووداوەکە ئەنجام دەدرێت و بە زووترین کات شارەزایانی رووسی رەوانەی شوێنی رووداوەکە دەکرێن.
لەلایەکی دیکەش بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی Kommersant رووسی، رووداوەکە بەھۆی ھەڵەی فڕۆکەوانەکە یان کێشەیەکی تەکنیکی روویداوە و فڕۆکەوانەکەش بەھۆی سیستەمی خۆھەڵدان رزگاری بووە.
لە ساڵی ٢٠١٤، رێککەوتنێک بە بڕی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە بواری تەکنیکی سەربازیی لە نێوان میسر و رووسیا واژوو کرابوو و لەم چوارچێوەیەشدا لە مانگی نیسانی رابردوو فڕۆکەکانی جەنگیی رووسی لە جۆری "مێگ ٢٩" رادەستی میسر کرابوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن