Abdullah Shukur
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
کەرکووک - AA
لە ئاکامی کاری تێکدەرانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوەندێکی کارەبا لە باشووری پارێزگای کەرکووک، کارەبای دوو شارۆچکە و چەند شارەدێیەکی ناوچەکە کێشەی تێکەوت.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک، ئافراسیاو کامیل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، زیانی بە ناوەندێکی کارەبا لە باشووری پارێزگای کەرکووک گەیاندووە.
راشیگەیاند کە بەھۆی ئامێری کۆنترۆڵ زیان بە ناوەندی کارەبای ناوچەکە گەیەندراوە و، بەم ھۆیەوەش شارۆچکەی حەویجە و شارەدێیەکانی زاپ و عەباسی و دەیان گوندی دیکە بێ کارەبا ماونەتەوە.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک، ئافراسیاو کامیل ئاشکراشی کرد کە شارۆچکەی دۆره-ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددینیش بەم هۆیەوە بێ کارەبا ماوەتەوە.