Zeynep Hilal Karyağdı
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
تكریت - AA
ئەفسەر لە پۆلیسی سەڵاحەددین، ملازم نوعمان جوبهیری رایگەیاند له ئاکامی هێرشێكی چهكداریی بۆ سەر خاڵێکی پشکنین له شاری تكریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین، سێ چەکداری حهشدی هۆزەکان كوژران و سێی دیكهش برینداربوون.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نوعمان جوبهیری گوتی: "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە گومان دەکرێت ئهندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بن، هێرشیان کردە سهر خاڵێكی پشكنین له شاری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین".
نوعمان جوبهیری ئاماژەی بەوەشکرد کە له ئاکامی هێرشێكەدا سێ چەکداری حهشدی هۆزەکان كوژران و سێی دیكهش برینداربوون.
- هێرشكرایه سهر پێگهكانی حهشدی شهعبی له سنووری سووریا
لە پێشهاتێکی دیکەی ئەمنیدا هێرشكرایه سهر پێگهكانی حهشدی شهعبی له سنووری سووریا.
لەمبارەیەوە فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بەناوی کەمال سەعدی ئاماژەی بەوەدا کە لە سنووری سووریا مووشەک ئاراستەی ناوچەی تەل سفوک لە پارێزگای نەینەوا لەسەر سنووری سووریا کراوە.
سەعدی ئاماژەی بەوەدا کە لە هێرشەکەدا چەکی سووک و مامناوەند بەکارهاتووە و پێکدادانەکان چەند کاتژمێرێکی خایاندووە.
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی ئاشکرایشی کرد لە رووبەڕووبوونەوەکەدا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.