Zana Natık Kerem
27 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
بەغدا ــ AA
دادگای باڵای فیدرالی عێراق وەڵامی ئەو داوایەی دایەوە کە ناچاری دەکات ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پەسەند نەکات.
پێشتر داوا لە دادگای باڵای فیدرال کرابوو کە بە بیانووی ئەوەی پێشێلکاری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی نوێنەران روویداوە، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پەسەند نەکات.
لە بەیاننامەیەکدا، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدرال، ئەیاس سامۆک رایگەیاندووە "دادگای باڵای فیدرال بە داواییەکی تایبەت لە بارەی پێشێلکارییەکانی ھەڵبژاردنەکان کە لە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، چووەوە کە لایەنی داواکراو، داوای لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدرال کردبوو کە بە پێی ماددەی (٩٣/بڕگەی حەوتەم) لە دەستووری عێراق ، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پەسەند نەکات".
بەپێی ماددەی ٩٣ی دەستووری عێراق، ئەرکی دادگای باڵای فیدرال پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.
ئەیاس سامۆک ئاماژەی بەوەشداوە، دادگا دووپاتی کردووەتەوە کە دادوەریی نابێتە لایەن و بەشێک لە کێشە و رووداوەکان، بەڵکو لایەنی یەکلاکەرەوەی کێشەکان دەبێت و بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی ھیچ کەس و لایەنێک دەر ناکات.
گوتەبێژی دادگای فیدرال روونی کردەوە کە ئەو بابەتە پەیوەستە بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و ئەو لایەنە پەیوەندارە لە پەسندکردن یان رەتکردنەوەی ئەو تانە و سکاڵایانەی لە بارەی پێشێلکارییەکانی ھەڵبژاردنەکان گیراون.
ئەیاس سامۆک راشیگەیاندووە کە کەسی سکاڵا لەسەر تۆمارکراو مافی بڕیاردان و بڕیارنەدان لەسەر وردەکاری سکاڵاکاندا نییە، بەڵکو تەنھا لایەنی پەیوەندار مافی بڕیاردانی ھەیە.
گوتەبێژی دادگای باڵای فیدرال ئەوەشی خستەڕوو کە دادگای باڵای فیدراڵ، وەڵامی ئەو داوایەی دایەوە کە ناچاری دەکات ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پەسەند نەکات.