Zana Natık Kerem
19 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
بەغدا ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای فدرالی لە عێراق، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پەسەندکرد.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی دادگای باڵای فیدرالی لە عێراق، ئەیاس سامۆک لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە رایگەیاندووە، دادگای باڵای فیدرال لە میانی دانیشتنێکدا، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کە لە ١٢ی مانگی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو، پەسەندکرد.
ئەیاس سامۆک ئاماژەی بەوەشداوە کە دادگای باڵای فیدرالی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دادگا، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندکردووە.
پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کە لە ١٢ی مانگی ئایاری رابردوودا بەڕێوەچوو، رەوانەی دادگای فیدرالی کرد بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.