Mazın Asad . Sarmand Hameed
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و پەرلەمانتاری ئاک پارتی، ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "ئەگەر تورکیا لە بەیانی رۆژی ١٦ی تەمووزدا بە رۆژێکی شکستخواردووی کودەتا بە ئاگا ھاتبێت، ئەمە رۆڵی ئەم گەلە و بە تایبەتیش ئیستانبوڵ و رێکخستنی ئاک پارتی زۆر گەورە بوو".
داودئۆغڵو سەردانی سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ کرد و دواتر لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند بە تایبەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەل بەرھەڵستکارییەکی گەورەیان دژی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز کرد.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە لەسەر پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، ئیستانبوڵ یەکێک بوو لە ناوەندە گرنگەکانی دژ بە کودەتاچییەکان و زیاتر گوتیشی: "ئەگەر تورکیا لە بەیانی رۆژی ١٦ی تەمووزدا بە رۆژێکی شکستخواردووی کودەتا بە ئاگا ھاتبێت، ئەمە رۆڵی ئەم گەلە و بە تایبەتیش ئیستانبوڵ و رێکخستنی ئاک پارتی زۆر گەورە بوو".