Sangar Hamad Azeez
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2017
موسڵ - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکى چێنراو لە ماڵێکدا لە مووسڵ کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانرابوو، ٩ کەس لە یەک خێزاندا گیانیان لەدەستدا.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەفسەر لە سوپای عێراق سەدام جەلال بەکر رایگەیاند "لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکى چێنراو کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانرابوو، لە ماڵێک لە ناوچەی جديدە لە بەشى راستى مووسڵ ٩ کەس لە یەک خێزاندا گیانیان لەدەستدا".
بەکر ئەوەیشی رايگەیاند کە تەرمی قوربانیان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ژێر داروپەردوی بیناکە دەرهێنراون.
لەلایەکی دیکەشەوە ناوەندی پزیشکی دادی مووسڵ رایگەیاند کە تەرمی چوار کەسی نەناسراویان دۆزیوەتەوە کە بە گولڵە کوژراون.
.