Abdullah Shukur
20 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
کابول - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاکو ئێستا ستراتیژی نوێی وڵاتەکەی لە جەنگی ئەفغانستان ئاشکرا نەکردووە.
کۆبوونەوەیەک لە ئاستی باڵا بە بەشداری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و جێگرەکەی، مایک پێنس، وەزیری بەرگری، جەیمس ماتیس، وەزیری دەرەوە رێکس تیلەرسن، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، جەنەڕاڵ ماکماستەر ئەنجامدرا و لە دوای کۆبوونەوەکە ترەمپ ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ستراتیژی نوێی ئەمریکا لە جەنگی ئەفغانستان ئاشکرا نەکرد.
لەلایەکی دیکەش گوتەبێژی راگەیاندنی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و تێدا رایگەیاند کە ترەمپ تاکو ئێستا کار لەسەر بژاردە جیاوازەکان دەکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆک ترەمپ لە کاتی گونجاو روونکردنەوەی پێویست پێشکەش بە لایەنەکان دەکات.
ھاوکات ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند " چەند رۆژێکی گرنگمان لەگەڵ بەپرسانی باڵا لە ناوچەی کامپ دەیڤید بەسەر برد. چەندین بڕیاری گرنگ لەبارەی ئەفغانستان و پرسەکانی دیکە لەو کۆبوونەوەیە دەرکراوە".