Sarmand Hameed
20 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
نەینەوا - AA
لە راگەیەنراوێكدا كە شانەی راگەیاندنی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی پێشڕەوییەكانیاندا لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری تەلەعفەر، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا، ١٤ هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاماژە بەوە کراوە لە ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانیانەدا، ١٦ چەکداری داعش کوژران، هەروەها دوو ماتۆڕسکیل تێکشکێنراون و جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانیش تەقێنراوەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەرعەبادی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری تەلەعفەر ناوەندی قەزاكە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بە بەشداری هێزەكانی سوپا، دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵ، حەشدی شەعبی راگەیاند.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، پشتیوانی ئاسمانی لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دابینكراوە.