Sarmand Hameed
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
لەندەن- AA
ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی تورک لەبەردەم ئەو هوتێلەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لێی دەمێنێتەوە، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا، گردبوونەوە.
بە گەیشتنی ئەردۆغان بەیاوەری هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەرۆغان بە هوتێلی"فۆر سیزونز" لەدوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی "تاتڵیدیل"، چاوی کەوت بەو ژمارە زۆرە هاووڵاتییە تورکەی کە لە پێشوازییدا بوون.
ئەردۆغان سڵاوی لەو هاووڵاتییانە کرد و گفتوگۆی لەگەڵ کردن و وێنەی یادگاری لەگەڵ ژمارەیەکیان گرت.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە دروشمی "نیشتمان شانازییت پێوە دەکات"، و "شەهیدان نامرن"یان دەگوتەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆغان ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، گەیشتە لەندەن.