Abdullah Shukur
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلەی رێختەر لە شاری کرماشان رۆژئاوای ئێران روویدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ناوەندی بوومەلەرزەزانی سەر بە زانکۆی تاران بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٥:١١ی خولەکی ئێوارە بە کاتی ناوخۆی ئێران لە ناوەندی شارۆچکەی گیلانی غەریب سەر بە کرماشان بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە.
ئەو بوومەلەرزەیە کە لە نزیک سنووری ئێران و عێراق روویداوە، لە شارەکانی بەغدا و ھەولێر و سلێمانیش ھەستی پێکراوە.
تاکو ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بەھۆی بومەلەرزەکەوە ئاشکرا نەکراوە.