Abdullah Shukur
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
کابول - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو، قایمقامی شارۆچکەی چەھار سەدەی سەر بە ویلایەتی گۆری ئەفغانستان کوژرا.
گوتەبێژی ویلایەتی گۆر، عەبدولھای خەتیبی رایگەیاند کە بۆمبێکی چێنراو لە کەناری رێگادا، بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قایمقامی شارۆچکەی چەھار، میرزا محەمەد ئیبراھیم، تەقیووەتەوە.
خەتیبی راشیگەیاندووه کە بەھۆی تەقینەوەکە، میرزا محەمەد ئیبراھیم گیانی لەدەستداوە.
تاکو ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریهتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.