Abdullah Shukur
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
بەغدا - AA
بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی عێراق، وڵاتی ئێران گواستنەوەی کارەبای بۆ سەر عێراق راگرت.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، موسعەب ئەلمودەریس، لە لێدوانێکیدا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی عێراق، دوێنێ وڵاتی ئێران بڕی ھەزار مێگاوات کارەبای لەسەر عێراق بڕیووە و، بەمەش ماوەی پێنەدانی کارەبای لە شارەکانی میسان و زیقار و بەسڕە درێژ کردووەتەوە.
مودەریس ئاشکرایشی کرد کە لەمبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەن، چونکە بەرھەمھێنانی کارەبا وەک پێویست نییە و، وەڵامی داخوازییەکان ناداتەوە.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو کە پێویستی کارەبای عێراق ٢٣ ھەزار مێگاواتە، کەچی تەنھا ١٥ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنرێت.