Abdullah Shukur
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئەمڕۆ یەک بەرنامەی حکوومەت دەردەکرێت و ئەمشەویش بڵاودەکرێتەوە".
بینالی یڵدرم، لە پرۆگرامی ماڵئاوایی لە ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا، لە کۆشکی چانقایا لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبووەوە و، وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.
یڵدرم لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا لە بەرنامەی حکوومەت 'لەسەرکار لابردن' ھەیە یان نا، رایگەیاند کە لە گشت دامەزراوەکان ھەیە بە تایبەتی لە رێکخستنەکانی پۆلیس و سوپای تورکیادا.
یڵدرم لەبارەی ئەنجامدانی ئەرکی جێگرەوەی سەربازیی گوتی: "تاکو ئێستا ھیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە دەرنەکراوە، بەڵام ھەموو کەسێک ئاگادارە کە ئەمە بووەتە پێویستی".
یڵدرم لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "بۆچوونی من لەمبارەیەوە توندترە، من پێموایە نابێت ئەمە ببێتە رێكکارێکی کاتی. پێداگری من لەسەر ئەوەیە کە دەرکردنی بڕیارێکی ئاسایی لەبارەی ئەرکی جێگرەوەی سەربازیی چارەسەری کێشەکانمان ناکات و، وەڵامی داخوازییەکانی ئەو ھاوڕێیانەش ناداتەوە کە چاوەڕێی ئەنجامدانی ئەرکی سەربازین".