توركيا, شیکردنەوە

تورکیا.. رووداوی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا لەبارەی رووداوی وەرگەڕانی چەند واگۆنێکی شەمەندەفەرێک: "بەھۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ، خۆڵی نێوان رێڕەوی شەمەندەفەر و مەنفەزەکان رۆچووە و، بەم ھۆیەوەش رووداوەکەی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".

Abdullah Shukur  | 08.07.2018 - نوێکردنەوە : 09.07.2018
تورکیا.. رووداوی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا لەبارەی رووداوی وەرگەڕانی چەند واگۆنێکی شەمەندەفەرێک رایگەیاند کە بەھۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ، خۆڵی نێوان رێڕەوی شەمەندەفەر و مەنفەزەکان رۆچووە و، بەم ھۆیەوەش رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوە و دەریاوانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، شەمەندەفەرێکی شەش واگۆنی بە ٣٦٢ نەفەر و شەش کارمەندەوە لە ١٦٢ەمین کیلۆمەتری رێگای نێوان چۆرلو-بالابانلی لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و بەم ھۆیەوەش پێنج واگۆن وەڕگەڕاون.

راشگەیەنرا کە بەھۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ، خۆڵی نێوان رێڕەوی شەمەندەفەر و مەنفەزەکان رۆچووە و، بەم ھۆیەوەش رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکرا کە تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ رەوانەی ناوچەکە کراون و فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە بریندارەکان کراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ھەر سێ وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ و گەیاندن و گواستنەوە و دەریاوانی لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کار دەکەن و ھێلیکۆپتەری فریاگوزاری وەزارەتی تەندروستی و ھێلیکۆپتەری فریاکەوتنی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتوونەتە ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın