Rewa Mahmut Hasan
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
حەلەب
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوار گوندی رۆژهەڵاتی عەزازیان لە سووریا لە ژێر کۆنترۆڵی داعش رزگار کرد و چەند هێرشێکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەشیان لە شارۆچکەی ماری تێک شکاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، یەکەکانی سەر بە ئوپۆزسیۆنی سووریا، هەر یەک لە گوندەکانی تاتیە، نیارا، سیندیف، نیدەیان لە ژێر کۆنترۆڵی داعش رزگار کردووەتەوە و لە دەوروبەری کەل جبرین، کافر کەلبین لە نزیک عەزاز شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە ئارادایە.
لەلایەکی ترەوە چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرش دەکەنە سەر شارۆچکەی ماری حەلەب بەڵام هێرشەکانیان تێک شکێنراوە و ٣٠ چەکداری داعش کوژراون و دوو کەسی تریشیان بە دیل گیراون.