Zehra Aydın,Yıldız Nevin Gündoğmuş,Sarmand Hameed
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
دیاربه‌كر
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی نه‌خشه‌یان له‌سه‌ر ره‌فه خۆڵاوییهكان ده‌رهێناوه و، به ته‌ماشاكردنی ئه‌و نه‌خشه پارچه پارچه بووه، ئاره‌زوویان زیاد ده‌كات، جارێكی دیكه ئه‌و ئاره‌زووه‌یان له گه‌ده‌یاندا جێدههێلێنهوه، چونكه هه‌وێنی ئه‌و خاكانه برایه‌تییه، خۆشه‌ویستییه، پێكه‌وه‌ژیانه، یه‌كێتییه. كورد و تورك، وه‌ك گۆشت و نینۆك وان، هه‌رگیز جیانابنه‌وه. یه‌كێتیی ئێمه، یهكێتییهكە له به‌رهه‌مهێنانی پرۆژه‌یه‌كدا، به‌یه‌كه‌وه بوون نییه، به‌ڵكو برایه‌تییه‌كه كه به خوێن هاتووەته به‌رهه‌م و ماوه‌ی هه‌زار ساڵه به گیان باجی بۆ دراوه. ئه‌وه بزانن كه ئێمه هاوبه‌شی به‌رژه‌وه‌ندی نین، به‌ڵكو هاوبه‌شی قه‌ده‌رین".
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له هۆتێل Mitannia Regencyی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ریشسپیاندا ئەنجامیدا و رایگه‌یاند: "كورد و تورك، وه‌ك گۆشت و نینۆك وان، هه‌رگیز جیانابنه‌وه. یه‌كێتیی ئێمه، یهكێتییهكە له به‌رهه‌مهێنانی پرۆژه‌یه‌كدا، به‌یه‌كه‌وه بوون نییه، به‌ڵكو برایه‌تییه‌كه كه به خوێن هاتووەته به‌رهه‌م و ماوه‌ی هه‌زار ساڵه به گیان باجی بۆ دراوه. ئه‌وه بزانن كه ئێمه هاوبه‌شی به‌رژه‌وه‌ندی نین، به‌ڵكو هاوبه‌شی قه‌ده‌رین".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه گه‌ل هه‌ر رێگایه‌كی نیشاندابێتن به سه‌ركه‌وتنی گه‌یاندوون و گوتی: "له هیچ كارێكمان پاشگهزنهبووینهتهوه كه گوێمان بۆ گه‌له‌كه‌مان گرتبێت. له هه‌موو وه‌رچه‌رخانی وڵاته‌كه‌ماندا، له هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكی دیموكراسیدا، له هه‌موو چوارڕایهكی هه‌ستیاردا له‌گه‌ڵ ئێوه بووین. گوێمان بۆ ئامۆژگارییهكانتان گرت. كاتێ له ساڵی 2001دا به ناوی خوا كه‌وتینه رێ بۆ ئه‌و رێگا پیرۆز و ناڕه‌حه‌ته، ئێوه له‌گه‌ڵمان بوون، ئه‌مڕۆ هه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵمانن. له ساڵی 2005دا و له‌و رۆژه‌ی گوتم كێشه‌ی برایانی كوردم كێشه‌ی منه، مه‌یدانی دیاربه‌كر به چۆشوخرۆشی ئێوه گهشابووەوه. هه‌روه‌ها به پشتیوانی، نزا، خواستی ئێوه پرۆژه‌ی یه‌كێتی و برایه‌تی و قۆناغی چاره‌سه‌رییمان جێبه‌جێ كرد، ئه‌وه بزانن كه ئیدی به‌لای ئێمه‌وه له توركیادا كێشه‌ی كورد بوونی نییه. به‌ڵكو كێشه‌ی تیرۆر هه‌یه. به ئیزنی خوا به تورك، كورد، لاز، چه‌ركه‌ز، ئابازا، بۆسنه‌یی و ته‌واوی 79 ملیۆن كه‌سی ئه‌م وڵاته ئه‌و كێشه‌ی تیرۆره‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".