پێكدادان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به‌رده‌وامه
- سه‌ربازانی سوپای نیشتمانیی سووریا به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ده‌نه‌وه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێڵی به‌رگری ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.

Rasulayn
سه‌رێ كانی – AA
سه‌ربازانی سوپای نیشتمانیی سووریا به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ده‌نه‌وه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێڵی به‌رگری ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.
سوپای نیشتمانیی سووریا كه پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی سوپای توركیا ده‌كات، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی به توندی رووبه‌رووی هێرش و پێشێلكارییه‌كانی تیرۆریستانى یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌بێته‌وه.
به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا ده‌بوو تیرۆریستان له باكووری سووریا بكشێنه‌وه به‌ڵام تا ئێستا ناوچه‌كه‌یان جێنه‌هێشتووه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێڵی به‌رگری.
سه‌ربازانی سوپای نیشتمانیی سووریا به توندی رووبه‌رووی تیرۆریستان ده‌بنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی رابگرن و كۆتایی‌یان پێبهێنن له‌و ناوچانه‌ی خۆیان تیادا حه‌شار داوه.
سوپای نیشتمانیی سووریا به‌رده‌وامه له گه‌ڕان و پشكنین له گرێ سپی و گونده‌واره‌كانی كه له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری دواییدا چوار سه‌ربازی ئه‌م سوپایه كوژراون.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەشەوە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە تاکو ئێستا لە سوپای نیشتمانیی سووریا ٢٠٢ کەس گیانی لە دەستداوە و زیاتر لە ٦٥٠ سەربازیشی لێ برینداربوون.بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن