Ömer Koparan,Adham Kako,Levent Tok,Burak Karacaoğlu,Mohamad Misto,Eşref Musa
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا له بۆسەیەکی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا له شارۆچكه‌ی گرێ سپی، چوار جه‌نگاوه‌ری سوپای نیشتمانیی سووریا كوژران.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا درووستبكرێت و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه، كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریاوه له باكووری سووریا ئه‌نجامده‌درێت، درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی نێو سوپای نیشتمانیی سووریاوه دهستكهوتوون، تیرۆریستان له گوندی ده‌داد له خۆرهه‌ڵاتی گرێ سپی، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سوپای سووریای نیشتمانیی، جلی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان پۆشی.
تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه وه‌ك جه‌نگاوه‌ری سوپای نیشتمانیی سووریا خۆیان نیشاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر سڤیلیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد و به‌وشێوه‌یه‌ش له گونده‌كه‌دا خۆیان حه‌شاردا.
له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی سوپای نیشتمانیی سووریا بۆ نێو گونده‌كه، ژماره‌یه‌ك له دانیشتوان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له گونده‌كه كشاونه‌ته‌وه. له‌دوای ئه‌وه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ییه‌كان بۆسەیان بۆ جهنگاوهكانی سوپای نیشتمانیی سووریا داناوه.
له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا چوار جه‌نگاوه‌ری سوپای نیشتمانیی سووریا گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ جه‌نگاوه‌ری دیكه برینداربوون. له‌دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی له گونده‌كه كشانه‌وه.
دواتر سوپای نیشتمانیی سووریا دووباره هاتنه‌وه و گونده‌كه‌یان له تیرۆریستان پاككرده‌وه.
گوندی ده‌دات یه‌كێكه له‌و ١١ گونده‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا له تیرۆر پاككراوه‌ته‌وه.