Enes Kaplan
05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه، له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار، دوو سه‌ربازی سوپاكه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ سه‌ربازی دیكه‌یان برینداربوونە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی هێرشێك كه به‌ر له رێككه‌وتنی نێوان توركیا و رووسیا له‌باره‌ی ئیدلب، ئه‌نجامدراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار، هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی سوپای توركیا.
باس لهوهشكراوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ سه‌ربازی دیكه برینداربوونە و له وه‌ڵامیشدا سه‌رجه‌م ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له ناوچه‌كه دهستنیشانكرابوون، ئاگرباران كران و وه‌ڵامی پێویستی هێرشه‌كه دراوەتهوه.