Halil İbrahim Sincar,Şahin Seçen
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
ماردین – AA
هاووڵاتییانی پارێزگای ماردین خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن به كاره‌كانی گه‌ڕان به دوای نه‌وتدا له‌لایه‌ن دامەزراوەی پێتڕۆڵی توركیا "TPAO" له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌گه‌ڵ سووریا.
دوای پشكنینی نه‌وتی چڕی ١١،٨ له قوڵایی هه‌زار و ٣١٠ مه‌تر له ئه‌نجامی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین كه ماوه‌ی ٣٥ رۆژی خایاند له بیری گونیوردو-١ كه نزیكه‌ی ٣،٥ كیلۆمه‌تر له سنووری سووریاوه دووره و له دووری ٣٢ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی نسێبین سەربه پارێزگای ماردین هه‌ڵكه‌وتووه له نۆی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست كراوه به دروستكردنی دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌م هێنان.
موختاری گه‌ڕه‌كی ئیكیزتهپه، مه‌همه‌ت له‌تیف یهنیگون كه گونده‌كه‌یان كه ده‌كه‌وێته نزیك بیرە دۆزراوه‌كه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "چه‌ندین ساڵه گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كاره‌كانی خێرا كراون. ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان دڵخۆشكه‌رن. هه‌ر شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ماندا بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمهیشدایه".
هەروەها هاووڵاتی حه‌قی یهنیگون گوتی: "سه‌ر و ژێر خاكی ئێمه ده‌وڵه‌مه‌نده. خاكێكی بهپیتوفهڕمان هه‌یه. خوا یار بێت ئه‌و بیره نه‌وته ده‌بێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ وڵاته‌كه‌مان".