Kübra Kara,Kaan Bozdoğan
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ-AA
له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (Stratcom Summit '21) كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ساز كرا، پانێڵێك له ژێر ناونیشانی "ئه‌تیكی میدیا و سیاسه‌تی نووسین" ساز كرا.
له میانی لووتكه‌كه‌دا كه له هۆڵی هالیچ بۆ كۆنگره‌كان ساز كرا، سه‌رنووسه‌ری هه‌واڵه شیكارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، زه‌لیها ئهلیئاچك، له‌باره‌ی میدیای ئه‌ڵمانی زانیاریی دا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد میدیای ئه‌ڵمانی په‌یڕه‌وی خۆی هه‌یه و هه‌واڵه‌كان به پێی ئه‌و یاسایانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
دواتر سه‌رۆكی فه‌خریی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رسی، عه‌لی سایدام گوته‌یه‌كی له‌سه‌ر مۆراڵ، ره‌وشت و ئتیكی پیشه‌یی پێشكه‌ش كرد.
پاشان هه‌ماهه‌نگیكاری بڵاوكردنه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، گوته‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێدنه‌وه و نووسینی میدیا پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه میدیا هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه رای گشتیی درووست بكات.
لووتكه‌كه به گوتاری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو،سه‌ردار كاراگۆز و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ره‌ته مه‌همه‌ت زاهید سۆباجی کۆتایی دێت.