Behlül Çetinkaya
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لووتكه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "Stratcom Summit '21" پانێلێك به ناوی "ئه‌لگۆریتم چۆن ژیانی مرۆڤ رێك ده‌خات؟" ساز کرا.
له میانی ئه‌و پانێڵه‌ی لووتكه‌كه‌دا كه له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی هالیچ له شاری ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری TRT World، عومه‌ر كابڵان-ه‌وه ساز کرا، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له قوتابخانه‌ی دیزاینی پارسۆنس، ده‌یڤید كاڕۆڵ به ئۆنلاین به‌شداری تیادا كرد.
عومەر كابڵان له ده‌ستپێكی پانێله‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌لگۆریتم له هه‌موو شوێنێك هه‌یه و گوتی: "له‌وانه‌یه هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و جیهانه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژین و بڕیاره‌كانمان شێوه‌یان پێ ده‌درێته‌وه".
لەلایەن خۆیەوە ده‌یڤید كاڕۆڵ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌لگۆریتم بهرنامهگهلێكه زانیارییه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ كار گوتی: "ژماره‌یه‌ك له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌لگۆریتم ده‌یدا به جۆرێكن له توانای هه‌ستپێكردنی مرۆڤدا نین. ئه‌لگۆریتم دوژمن نییه، چونكه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دیزاینی بۆ كراوه، به‌ڵام تا میكانیزمێك دانه‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لگۆریتم بخرێته ژێر دڵنیاییی 'دادپه‌روه‌ری' و 'لێپرسینه‌وه'، ناتوانین بڵێن ئێمه به‌كار ناهێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و بزوێنه‌رانه تا دێت سیسته‌می گشتی ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌ی كێ له ئه‌لگۆریتم به‌رپرسیاره؟ كێ ده‌بێته به‌رپرسیار له توندوتیژی و كاولكاری؟ ئایا خاوه‌ن ئه‌لگۆریتم كۆمپانیاكانن یاخود ئه‌و ئهندازیارانهن كه پێشیان خستووه؟ ئه‌و پرسیارانه زۆر گرنگن.