Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە لە مانگەکانی یەکەمی ئەمساڵدا، بەڕێژەی ٠،٤ لەسەدا، ھەڵئاوسان لە عێراق بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبد زەھرە ھینداوی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەڵئاوسان لە جیھان بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوە و بەھیچ شێوەیەک دانابەزێت و ئەوەش لەبەر چەند ھۆکارێک لەنێویاندا، بەرزبوونەوی نرخەکان.
باسی لەوەش کردووە کە ڕێژەی ھەڵئاوسان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێژەی ٠،٤ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
ڕاشیگەیاندووە: "ئەگەر ئەم ڕێژەیە لەسەر بنەمای ھەڵئاوسانی ساڵانە ھەژماری بکەین، ئەوە ڕێژەی بەرزبوونەوەی ھەڵئاوسان لە عێراق دەگاتە ٤،٥ لەسەدا".