Süleyman Elçin,Mohammed Baqi Hussein
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، گه‌مه‌یه‌كی پیلان بۆ داڕێژراو له‌پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره‌وه‌یه.
چاوش‌ئۆغڵو لەمیانی سەردانی بۆ ژووی بازرگانی و کاری دەستی لە ئەنتاڵیا باسی لە ئابووری وڵاتەکەی کرد.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "توركیا وڵاتێك نییه به گه‌مه و یاریكردن به به‌های دراوه‌كان بڕوخێت. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆ هه‌وڵیانداوه چۆك بهتوركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دابده‌ن، به‌هه‌وڵی كودهتاشهوه شكستیان هێناوه. ئێستاش هه‌ستاون به زیانگه‌یاندن به توركیا له‌ڕێگه‌ی هێرشی ئابوورییه‌وه. پێكهاته‌ی ئابووری و دارایی و سیستمی بانكیمان زۆر به‌هێزه. یاسا و هاوسه‌نگیی بودجه‌مان هه‌یه. له‌هه‌مووی گرنگتر به‌ڕێژه‌یه‌كی باش قه‌رزه‌كه‌مان له‌داهاتی نیشتمانی كه‌مبووه‌ته‌وه. قه‌رزاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی نین. ده‌یانه‌وێت ئێمه بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی قه‌رزاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بووین. به‌ڵام ناگه‌ڕێینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لە هەنگاوەکانی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پرسە کرد و گوتی: "ئه‌مه گه‌مه‌یه و ئێمه تێكی ده‌ده‌ین. تا 24ی حوزه‌یران ئه‌م گه‌مانه به‌رده‌وامده‌بێت. گه‌له‌كه‌مان خۆی له 24ی حوزه‌یراندا لێیان ده‌دات. له‌كاتێكدا وڵاتان له له‌ناوچووندا ده‌بن، ئێمه گهشهدهكهین. وڵاتێكی كارا و به‌رهه‌مهێنین".