جيهان, ئابووری

"٢٤٣ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم"

- گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، نادر روستی: "گەشتیاران بەڕێژەی سەدا ٧٣ لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و سەدا ١٦ لە ئێران و سەدا شەش لە تورکیا و سەدا پێنج لە وڵاتانی دیکەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".

Heman Hussein Yaseen Yaseen  | 28.03.2019 - نوێکردنەوە : 31.03.2019
"٢٤٣ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم"

Arbil

هەولێر - AA

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە میانی ١٠ رۆژدا، ٢٤٣ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەمەش رێژەی هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی نەورۆزدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، سەدا چوار زیادی کردووە.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، نادر روستی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەپێی دوا ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزار کە پشت دەبەستێت بە زانیاری و ئامارەکانی بازگە و خاڵە سنووریی و فڕۆکەخانەکان، ٢٤٣ ھەزار گەشتیار لە میانی ١٠ رۆژ واتە لە ١٢ی ئادار تا ٢٢ی ئادار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان".

نادر روستی گوتیشی: "گەشتیاران بەڕێژەی سەدا ٧٣ لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و سەدا ١٦ لە ئێران و سەدا شەش لە تورکیا و سەدا پێنج لە وڵاتانی دیکەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".

بەگوتەی گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم، رێژەی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە و لەمبارەیەوە نادر روستی گوتی: "ساڵی رابردوو ٢٣٤ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ئەمەش بەرارود بە ئەمساڵ رێژەکە سەدا چوار زیادی کردووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın