Sangar Hamad Azeez
06 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی ٥٦ دۆلارەوە جێگیربوو.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٥٥ دۆلار و ٩٠ سەنت لە کۆتایی رۆژدا لەسەدا ٠.٩٩ نرخەکەی بەرزبوویەوە و ٥٦ دۆلار و ٧٧ سەنت.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاسیادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ٥٦.٨٢ دۆلار دەستی پێکرد. لە کاتژمێر ١١:٣٠دا نرخەکەی بۆ ٥٦.٧٢ سەنت دابەزی.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بریتی بوو لە ٥٣ دۆلار و ٦٥ سەنت.
شارەزایانی ئابووی ئاماژە بەوەدەکەن راگەیاندنی ئەوەی کە گەشەسەندنی جیهانی خاوە، لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە، کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.