Ebru Şengül Cevrioğlu
27 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2022
ئەنقەرە-AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٩٩ دۆلار و ٨٦ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ١٠٢ دۆلار و ٣٩ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ٩٩ دۆلار و ٤٦ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٠ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٤ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ٨٦ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٩٥ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، پێشبینی ئەوەی کردبوو کە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر چوار ملیۆن و ٣٧ هەزار بەرمیل کەم بکات لە کاتێکدا، چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوون کە یەدەگەکان نزیکەی یەک ملیۆن و ١٢١ هەزار بەرمیل، کەم بکەن.
پێشبینییەکان لە کەمبوونی یەدەگەکانی نەوت، بووەتە هۆی ئەگەری زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
ئەمڕۆ فەرمانگەی زانیارییەکانی نەوتی ئەمریکا داتا فەرمییەکان لە بارەی یەدەگەکانی نەوتەوە بڵاو دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە دوای ئەوەی کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیی ئاشکرای کرد کە لە ئەمڕۆوە بڕی ئەو گازەی کە لە رێگەی بۆری گازی سروشتی نۆرد ستریمەوە دەچێتە ئەڵمانیا لەسەدا ٤٠ەوە بۆ لەسەدا ٢٠ کەمدەکرێتەوە کە ئەمەش کاریگەری کردە سەر بەرزبوونەوەی نرخی گاز.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٠ دۆلار و ٢٦ سەنت بۆ ١٠٠ دۆلار و ٤٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٩ دۆلار و ٥٩ سەنت بۆ ٩٩ دۆلار و ١٥ سەنت بمێنێتەوە.