Firdevs Yüksel
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٨٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٤ دۆلار و ٥٣ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ١٠:٠٣ی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٧٨ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشرا.
هاوکات بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٤ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کۆبوونەوەکەی پێرێی وەزیرانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +)، بەهۆی نەگەیشتنە رێککەوتنی وڵاتانی ئەندام هەڵوەشایەوە و ئەمەش وای کرد نرخی نەوت بەخێرایی بەرزببێتەوە.
هەروەها نەگەیشتنە ئەنجامی کۆبوونەوەکە، نیگەرانی کەمبوونەوەی خستنەڕووی زیاتر کردووە و ئەمەش وای کردووە نرخی نەوت بەرزببێتەوە.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨وە تا ئێستا و نرخی بەمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە تا ئێستا بەرزترین نرخیان تۆمار کرد.
بەهۆی ناجێگیری بازاڕی نەوت پێدەچێت ئەمڕۆ، نرخەکان دابەزینی لەناکاو بەخۆیانەوە ببینن.