Gamze Türkoğlu Oğuz
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
بۆرت ئاو پرینس - AA
سەرۆکی هایتی، خۆڤێنێل مۆيس لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا.
بەپێی میدیای هایتی، سەرۆکایەتی دەوڵەتی هایتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆڤێنێل مۆیس کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا رووبەڕووی هێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هێرشەکەدا، خۆڤێنێل مۆیس گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەی مارتینی مۆیس برینداربووە و بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.
لە هایتی کە ماوەیەکە ناسەقامگیری سیاسیی دەگوزەرێت، خۆڤێنێل مۆیس لە مانگی شوباتی رابردوودا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو کە هەوڵێک هەیە بۆ کردنەئامانجی ژیانی.
خۆڤێنێل مۆیس راشیگەیاندبوو ''لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا پیلانگێڕیەک لە دژی دەگێڕدرێت''، هەروەها دەستگیرکردنی ٢٠ کەسیشی سەبارەت بەو رووداوە راگەیاندبوو.