Sinan Doğan
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
بۆگاتا - AA
ئەوە ئاشکرابوو کە سەرۆکی ھاییتی خۆڤێنێل مۆیس، پێش تیرۆرکردنی لالەین بکوژەکانییەوە دووچاری ئەشکەنجە بووەتەوە.
بەپێی ھەواڵی مێدیاکانی وڵاتەکە، بەرپرسانی ھاییتی، دوایین زانیاری‌یان لەسەر لێکۆڵینەوەکانی تیرۆرکردنی مۆیسیان بڵاوکردووەتەوە.
دادوەر کارل ھێنری دێستن، کە یەکێکە لەو دادوەرانەی کە لێکۆڵینەوەکە بەڕێوەدەبەن، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لێ نوڤولیستی ھاییتی، ئەوەی راگەیاند کە پێش کوشتنی مۆیس لە ژووری نووستنەکەیدا، ئەشکەنجە دراوە و کچەکەی ھەڵاتووە و دەمی کوڕەکەی و کارگوزارەکانیان بەستراوەتەوە.
دێستن، ھیچ زانیاری لەسەر شێوازی ئەشکەنجەدانەکەی مۆیس ئاشکرا نەکرد.
بەپێی راپۆرتی تویکاریی پزیشکی، خۆڤێنێل مۆیس، دەست و قاچی لای راستی شکاوە.
- تيمێكى كۆماندو تيرۆرەكەيان ئەنجامدابوو
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نیشتمانی هایتی، لیۆن چارڵز رایگه‌یاندبوو كه تیرۆركردنی مۆیس له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كی كۆماندۆوه بووه كه ٢٦ هاووڵاتیی كۆڵۆمبی و دوو هاووڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ك هایتی تیادابوون.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ١٠ تۆمه‌تبار كه له به‌رامبه‌ر پۆلیس شه‌ڕیان كردووه كوژراون و تاكو ئێستا ١٩ كەس دەستگيركراون كە ١٧يان كۆلۆمبين.
مۆیس'ی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ له ٧ی تهمووز ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه تیرۆر كرا و مارتین'ی هاوسه‌ریشی بریندار كرا.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی خۆڤێنێل مۆیس، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاتیی هایتی، كلاودی جۆزسێف باری له‌ناكاوی له وڵات راگه‌یاند.