Muhammet Tarhan
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەرکۆماری ھایتی خۆڤێنێل مۆیسی کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەروەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە خەمەوە ھەواڵی گیانلەدەستدانی سەرکۆماری ھایتی لە ئەنجامی ھێرشێکی ناپەسەندیان پێگەیشتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھاتووە، "بە توندی سەرکۆنەی ئەم ھێرشە ناپاکە دەکەین، ئومێدەوارین ئەنجامدەرانی هێرشەكە بە زووترین کات ببردرێتەوە بەردەم دادگاکان".
راگەیەندراوەکە، پرسە و سەرەخۆشی حکوومەتی تورکیای گەیاندووەتە خێزان، کەسوکاری مۆیس و گەلی ھایتیی دۆست.
پێشتر میدیای ھایتی بڵاویکردبوویەوە، سەرۆکایەتی دەوڵەتی ھایتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە سەرۆکی ھایتی، خۆڤێنێل مۆیس کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئەمڕۆ بەکاتی ھەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا رووبەڕووی ھێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بووەتەوە و لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکراوە.