Adam Abu-bashal
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ئادیس ئابابا - AA
لە شەشەمین ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەسیوبیا کە ٢١ی حوزەیران بەڕێوەچوو، پارتی رەفاھی دەسەڵات بردییەوە.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتیمانیی ھەڵبژاردنەکان ۆوبشیت ئایێلێ، لە ئادیس ئابابای پایتەختەوە رایگەیاند، پارتی رەفاھی دەسەڵات کە سەرۆکوەزیران ئابی ئەحمەد سەرۆکایەتی دەکات، ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢١ی حوزەیرانی بە بەدەستھێنانی ٤١٠ کورسی لە ٤٣٦ کورسی بردووەتەوە.
بەمشێوەیە، سەرۆکوەزیران ئابى ئەحمەد، بۆ پێنج ساڵی دیکە لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتیمانیی ھەڵبژاردنەکان بیرتوکان میدیکسا، جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنێکی متمانەپێکراو لە سەرانسەری وڵاتەکە بەڕێوەچووە.
بەھۆی دۆخی ئەمنی و نەگەیشتنی تۆماری دەنگدەران لە تیگرای و چەند ناوچەیەکی دیکەی، ھەڵبژاردنەکان لە مانگی ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت.