جيهان, ئابووری

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٧٥ سەنت

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٧٥ سەنت.

Sibel Morrow  | 20.09.2021 - نوێکردنەوە : 20.09.2021
نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٧٥ سەنت

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٧٥ سەنت.

رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٦٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ٣٤ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٢٩ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی ٠،٧٨ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوت بە ٧٤ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتیشدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە رۆژی هەینیدا و گەیشتنی بە بەرزترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروست کردووە.

هەروەها زیادبوونی ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندی بیرەنەوت لە ئەمریکا کە هێمایەکە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی ئەو سووتەمەنییەیە، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکانی کەرتی نەوتی ئەمریکا "بەیکەر هیوس" بڵاوی کردوونەتەوە، ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرەنەوت لە ئەمریکا لە هەفتەی ١١-١٧ی ئەیلوول، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ١٠ سەکۆ زیادی کردووە و بووەتە ٤١١ سەکۆ.

لە لایەکی دیکەشەوە کاریگەری زریانەکانی هێڵی کەمەرەیی لەسەر ناوچەکانی باشووری ئەمریکا و بەتایبەت کەنداوی مەکسیک بەردەوامە و بووەتە رێگر لە ئاساییبوونەوەی ئاستی بەرهەمی پاڵاوگەکانی ئەو ناوچانە، ئەمەش دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın