Firdevs Yüksel
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
ئیستانبوڵ- AA
نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٦٧ دۆلار و ٥٣ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٨٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٨ دۆلار تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٠ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٦٩ دابەزینیان بەخۆوەبینی و گەیشتە ٦٧ دۆلار و ٥٣ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٤ دۆلار و ٢٠ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.
بەگوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا هەفتەی رابردوو، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٢،٤ ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە لە کاتێکدا وا پێشبینی دەکرا یەک ملیۆن بەرمیل کەم بکات.
هەروەها هەڵپەساردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی Oxford–AstraZeneca لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هۆکاری دیکەی دابەزینی نرخی نەوتن.
لە لایەکی دیکەشەوە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە راپۆرتێکدا کە دوێنێ بڵاویکردووەتەوە باسی لەوە کردوە کە چاوەڕوان ناکرێت تا ساڵی ٢٠٢٣ خواست لەسەر نەوت وەک قۆناغی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا-ی لێبێتەوە.