Firdevs Yüksel
19 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهان به ٦٢ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٦٨ دۆلار و ١٥ سه‌نت و به ٦٨ دۆلار و ٢٨ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥٤دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٩٨ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٦٢ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به ٥٩ دۆلار و ٤٤ سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەرووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٣ دۆلار و ٢٤ سه‌نت بۆ ٦٤ دۆلار و ١٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٢ دۆلار و ٣٥ سه‌نت بۆ ٦١ دۆلار و ٤٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.