جيهان, ئابووری

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٩٢ سەنت

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٩٢ سەنت.

Ebru Şengül Cevrioğlu  | 02.03.2021 - نوێکردنەوە : 02.03.2021
نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٩٢ سەنت

Izmir

ئیزمیر- AA

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٩٢ سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٦٥ دۆلار و ٩٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٣ دۆلار و ٦٩ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٤٨ی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ١،٢ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٩ دۆلار و ٩٥ سەنت فرۆشرا.

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخەکان، کۆبوونەوەی ژمارەیەک وڵاتی دەرەوەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC)ە کە بڕیارە لە چواری ئاداردا ئەنجامبدرێت و تیایدا سنووردارکردنەکانی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی نیسان دیاری بکرێن، واش چاوەڕوان دەکرێت بڕی بەرهەمی رۆژانەی ئەو وڵاتانەی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، ٥٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات.

بەهەمان شێوە چاوەڕوان دەکرێت سعوودیە واز لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل بهێنێت و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخەکانە.

لە لایەکی دیکەشەوە، هێواشبوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی رێوشوێنە جیهانییەکانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە، رێگری لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın