18 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2020
ئەنقەرە-AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤١ دۆلار و ٤٦ سەنت و رۆژەکەی بە ٤٠ دۆلار و ٧١ سەنت تەواو کرد.
بەڵام کاتژمێر ١٠:٢٠ی ئەمڕۆ، نرخی نەوت سەدا ٠،١٢ هەڵکشانی بەخۆوەبینی و بە ٤٠ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە ٣٧ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوت لەو وڵاتە بەڕێژەی ٠،٢ زیادی کردووە کە دەکاتە ١،٢ ملیۆن بەرمیل و گەیشتووەتە، ٥٣٩،٣ ملیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەگەکانی نەوت ١٥٢ هەزار بەرمیل کەم بکات.
زیادبوونی یەدەگەکانی نەوت رێگرە لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت، هەروەها زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) خواستی لەسەر نەوت کەم کردووەتەوە.
سەرنجەکانیش لەسەر کۆبوونەوەی کۆمیتەی چاودێری وەزیرە هاوبەشەکانە کە بڕیارە ئەمڕۆ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) ئەنجامی بدات، ئامانجی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیش لە نزیکەوە چاودێریکردنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی (OPEC) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکەیە.